سه‌رۆکی پێشووی پارتی چارسه‌ری دیموکراتی نزیک په‌که‌که، وه‌ڵامی رێباز بیرکۆتی، کادیری پێشکه‌ووتووی یه‌کێتی ده‌داته‌وه‌و پێی ده‌ڵێ" شه‌کرت شکاند‌و عاقڵ به".
له تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووک د. فایه‌ق گوڵپی له نووسینێکدا به‌ناونیشانی" بۆ رێباز بیرکۆتی"وه‌ڵامی ئه‌و هێرشانه ده‌داته‌وه که ئه‌و کادیره‌ی یه‌کێتی له‌کانێ کوردستان 24 کردوویه‌ته سه‌ر په‌که‌که‌و لایه‌نگرانی و ده‌ڵێت" کاکی برا دوێنێ شەو لە بەرنامەی کەناڵی تەلەفزیۆنی کوردستان بیستوچوار٢٤ هەرەشەت لەو کەسانە کرد کە یارمەتی پ ک ک دەکەن و شەکرت شکاند و وتت دەبێت باجەکەی بدەن".
د. فایه‌ق گووڵپی ده‌ڵێت" راستەخۆ مەبەستت من و ئەو هەزاران کەسە نەتەوەییانە بو لە باشوری کوردستان،من دەزانم تۆ کێیت، تۆ ئەو کەسەیت بە جل و بەرگ و فیشەک و پارەی تورکیا هیرشت کردە سەر گەریلا، بەڵام بە سەری شکاو و هینی دراوەوە دەرچویت".منیش ئەو کەسەم کە باوکم ساڵی ١٩٦٣ بە خنجەر چوە سەردەبابە و دەبابەیەکی تر شەهیدی کرد".
گوڵپ ده‌ڵێت" وە خۆم لە سالی ١٩٨٢ تا راپەرین پزیشک و پێشمەرگە بوم، لە چەندان شەردا بەشداریم کردوە،خەلکی ترسنۆکم زۆر دیوە لە شەڕدا رایکردوە،وە لە ساڵی ١٩٩٧ من یارمەتی و پشتگیری پ ک ک دەکەم و حزبەکەی تۆ لە ئەندامی پەرلەمانی کوردستان دەریکردم، چەندان جار زیندانتان کردم بەڵام من کەسێکی بە ئیرادەم و لەسەر خەبات و پشتگیری پەکەکە بەردەوامم و بە قسەی کەسێکی .. وەک تۆ کۆلنادەم و لە رابوردوشدا حسابم بۆ قسەی لە تۆ ... نەکردوە.
له کۆتایی نووسینه‌که‌یدا د. فایه‌ق گووڵپی ده‌ڵێت" هیوادارم عاقل ببیت".
رێباز بیرکۆتی سه‌رۆکی لیستی یه‌کێتییه له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر.