لیژنه‌ی ده‌ست پاکی له‌په‌رله‌مانی کوردستان رایگه‌یاند" به‌هۆی په‌کخستنی په‌رله‌مانه‌وه ئێستا زیاتر سامانی گشتی به‌هه‌در ده‌درێت".
له کۆنگره‌یه‌کی رۆژنامه‌گه‌ریدا لیژنه‌ی ده‌ستپاکی په‌رله‌مانی کوردستان داوایه‌کی پێنج خاڵی له‌سه‌ر بارودۆخی کوردستان ده‌خاته‌روو، سه‌ره‌تای ئه‌و داواکاریانه‌ش ئاسایی کردنه‌وه‌ی بارودۆخی په‌رله‌مانی کوردستانه.
هه‌روه‌ها لیژنه‌که داوا ده‌که‌ن ئه‌و پرۆژه چاکسازیانه‌ی راگه‌یاندراون، یه‌کبخرێن. هاوکات ده‌زگاکانی چاودێریش وه‌ک ( ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌و چاودرێری دارایی و داواکاری گشتی ) ئاکتیڤ بکرێن.
له‌و کۆنگره‌یه‌دا داواکرا ئه‌و راپۆرتانه‌ی له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵی و گه‌نده‌ڵکاران پێشکه‌ش کراون جێبه‌جێبکرێت و هیچ سێکته‌رێکیش نه‌بێت له‌ده‌ره‌وه‌ی چاودێری و وردبینکردن.