یەكێتی سەبارەت بەئالۆزی لەگەڵ پەكەكە وەڵامی پارتی دەداتەوە
لێپرسراوی په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگه‌یاند: هه‌ر لایه‌نێك بیه‌وێت په‌كه‌كه‌و یه‌په‌گه و یه‌په‌ژه له‌به‌ر چاوی هاووڵاتی هه‌رێمی كوردستان ناشرین بكات، ئه‌و كاره خزمه‌ت به‌دۆخه‌كه ناكات و یه‌كێتیش پێویستی به‌و پڕوپاگه‌ندانه نیه كه له‌چه‌ند ده‌زگایه‌كی راگه‌یاندنی نزیك له‌پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه بڵاوده‌كرێته‌وه.
سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره لێپرسراوی په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به میدیای حیزبەکەی راگه‌یاند: له‌ئێستادا په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه‌و یه‌په‌گه و یه‌په‌ژه زۆر ئاساییه‌و ئه‌وان هه‌موو هه‌واڵه‌كانیان بۆ باكورو رۆژئاوای كوردستان ته‌رخانكردوه‌و په‌یوه‌ندیان به باشوره‌وه نیه.
وتیشی: هه‌موو ئه‌و هه‌واڵانه دروورن له‌راستییه‌وه كه باس له‌وه ده‌كه‌ن په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و په‌كه‌كه خراپ بووه، بگره به‌پێچه‌وانه‌وه رۆژبه‌رۆژ په‌یوه‌ندییه‌كانمان بره‌وی پێده‌ده‌ین.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: ئێمه وه‌ك یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان په‌كه‌كه‌مان ئاگادار كردوه‌ته‌وه كه‌له هیچ لایه‌نێكی قبوڵ ناكه‌ین كه به‌ناوی په‌كه‌كه‌وه قسه بكات و بیه‌وێت بارودۆخی هه‌رێم تێكبدات، هه‌روه‌ها ئه‌وانیش هاوڕان بوون له‌و باره‌یه‌وه له‌گه‌ڵ ئێمه‌دا.
سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد: پێمان وایه هه‌ر لایه‌نێك بیه‌وێت په‌كه‌كه‌و یه‌په‌گه و یه‌په‌ژه له‌به‌ر چاوی هاووڵاتی هه‌رێمی كوردستان ناشرین بكات، ئه‌و كاره خزمه‌ت به‌دۆخه‌كه ناكات و یه‌كێتیش پێویستی به‌و پرۆپاگه‌ندانه نیه.
جێی ئاماژه‌یه، چه‌ند ده‌زگایه‌كی نزیك له‌پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه وه‌ك باس نیوز و ئاژانسی هه‌واڵی زاگرۆس، هه‌واڵی ناڕاستی ئه‌وه‌یان بڵاوكردوه كه‌گوایه به‌هۆی ئاودیو كردنی پاڵاوگه‌یه‌ك له‌لایه‌ن په‌كه‌كه و رێگری كردنی له لایه‌ن یه‌كێتییه‌وه له‌سنووری قه‌ڵادزێ ئاڵۆزی كه‌وتوه‌ته نێوان یه‌كێتی و په‌كه‌كه‌وه، به‌ڵام لێپرسراوی په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ئه‌و هه‌واڵه ره‌تده‌كاته‌وه‌و ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات ده‌بوو ئه‌و ده‌زگایه وردتر به‌دوای زانیارییه‌كاندا بچوایه، چونكه له‌هه‌واڵه‌كه‌یاندا نه‌ناوی كه‌س و نه‌ئه‌و خاڵه سنورییه‌شیان دیاركردوه كه ئه‌و كاره تێدا روویدا، چونكه قه‌ڵادزێ ته‌نها یه‌ك خاڵی سنووری نیه، بۆیه دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه له‌ئێستادا یه‌كێتی له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه په‌یوه‌ندییه‌كانی زۆر ئاساییه.
PM:04:26:24/02/2016