"یەکێتی کۆبوونەوەیەکی یەکلاییکەرەوە لەگەڵ بارزانی ساز دەکات"

مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لەبەر رۆشنایی دوا کۆبوونەوەی مەکەتەبی سیاسیان، خۆیان بۆ کۆبوونەوەیەکەی یەکلاییکەرەوە لەگەڵ بارزانی ئامادە دەکەن.

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە سپی راگەیاند" تا ئێستا کاتی کۆبوونەوەکە دەستنیشاننەکراوە، بەڵام یەکێتی لەبەرنامەیدا ئەو کۆبوونەوەیە سازبکات".

وەک لە راگەیاندنی دوا کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی یەکێتیدا ئاماژەی بۆ کرا، یەکێتی دەیەوێت لەو  کۆبوونەوەیەدا جەخت لەسەر ئاساییکردنەوەی بارودۆخی پەرلەمانی کوردستان بکات و هاوکات داوای شەفافیەتی بواری نەوت و غازی هەرێم بکات.

ئەمڕۆش لەمیانەی هەواڵێکدا  کە لەماڵپەڕی سەرکردایەتی یەکێتیدا بڵاوکراوەتەوە مەلا بەختیار بەرپرسی دەستەی کارگێری مەکتەبی سیاسی یەکێتی دەڵێت "گفتوگۆكان گه‌یشتونه‌ته‌ وێستگه‌ی یه‌كلاكردنه‌وه‌ی به‌رپرسانه‌ و له ‌ڕۆژانی ئایندەشدا، له‌گه‌ڵ بارزانی كۆده‌بینه‌وه‌ بۆ گه‌یشتن به‌چاره‌سه‌ری كێشه‌كان".

ئەو سەرچاوەی سپی بەدووری نەزانی کە پارتی ئەجێندای تری هەبێت بۆ کۆبوونەوەکە کە بەتەواوی جیاوازبێت لە ئەجێنداکەی یەکێتی، وەک داواکردن لەیەکێتی کە پێکەوە گۆڕانکاری لە سەرۆکایەتی پەرلەمان و حکومەتدا بکەن.

رۆژی ٢/١١ مەکتەبی سیاسی یەکێتی بەبەشداری هەموو ئەندامەکانی بە باڵە ناکۆکەکانیشەوە لە سلێمانی کۆبوونەوەیەکی سازکردو لەکۆتایی کۆبوونەوەکەدا راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە کە تیایدا ئاماژە بۆ پێداگرتنی یەکێتی لەسەر ئاسایی کردنەوەی بارودۆخی پەرلەمان و شەفافیەتی بواری نەوت ‌و غاز کرابوەوە.



PM:07:58:24/02/2016