سه‌رکرده‌ی دیاری شیعه‌ی عێراق، موقته‌دا سه‌در له وتاری خۆپیشاندانی ملیۆنیدا هێرش ده‌کاته سه‌ر حکومه‌تی مالکی.
ئه‌مڕۆ موقته‌دا سه‌در له مه‌یدانی ته‌حریر له‌به‌غدا له‌ناو ئه‌و خۆپیشاندانه‌دا که ماوه‌یه‌کی زۆره کاری بۆ ده‌که‌ن و خه‌ڵکێکی زۆریان بۆ کۆکردۆته‌وه‌و به خۆپیشاندانی " ملیۆنی " ناوی ده‌به‌ن، هێرشی کرده سه‌ر حکومه‌تی پێشووی مالکی و به‌هۆکاری ئه‌م بارودۆخه‌ی ئه‌مڕۆی ناوزه‌د کرد.
موقته‌دا له‌و وتاره‌دا که تا ئێستا به‌رده‌وامه وتیشی" حکومه‌تی ئێستای عه‌بادیش له سه‌ر لێواره و ده‌بێت گۆڕانکاری چلۆنایه‌تی بکات".
هه‌روه‌ها به‌ناراسته‌وخۆ هه‌ره‌شه‌ی کرد له ناوچه‌ی سه‌وز " ده‌زگاکانی حکومه‌تی عێراقی لێیه " که پێویسته چاکسازی بنه‌ڕه‌تی بکات.