وێنە...قەمەر بەم جلانەوە دەركەوت

ئەستێرەی بەناوبانگی لوبنانی قەمەر بە دەركەوتنێكی وروژێنەر دەبێتە جێی باسی میدیاكان.

قەمەر لەڕێی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانەوە چەند وێنەیەكی خۆی بە جلی ژێرەوە بڵاودەكاتەوە، ئەمەش دەنگدانەوەیەكی زۆری لە میدیاكاندا دەبێت و بە یەكێك لە دەركەوتنە وروژێنەرەكانی ئەو هونەرمەندە دادەنرێت و دەشتوانرێت بوترێت كە یەكەم هونەرمەندە بەو شێوەیە وێنەی خۆی بڵاوبكاتەوە.

قەمەر یەكێكە لە خانمە هونەرمەندە ناسراوەكان كە خاوەنی جوانییەكی تایبەتە و زۆرێك بە هاوشێوەكەی هەیفا وەهبی ناوی دەبەن، بەو پێیەی شێوەی ڕوخساری لەو خانمە هونەرمەندە دەبێت، ئەمەش ناوبانگێكی زیاتری بەو هونەرمەندە بەخشیبوو.






PM:01:18:28/02/2016