پەرلەمانتارێك: پێشتر لە هەڵهاتنی ئەو سێ بەندكراوە ئاگادار كرابووینەوە

سەرۆكی لیژنەی مافی مرۆڤ لە پەرلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، ئەو ۳ زیندایەی لەگرتوخانەی ڕانیە هەڵهاتون، بران، دەشڵێت: "پێشتر ئەو خانەوادەی، كە كوڕەكەیان كوژراوە مەترسی خۆیان لەهەڵهاتنی ئەو تۆمەتبارانە پێ گەیاندین".

سۆران عومەر ؛سەرۆكی لیژنەی مافی مرۆڤ لە پەرلەمانی كوردستان؛ ڕایگەیاند، ئەو ۳ زیندایەی لەگرتوخانەی ڕانیە هەڵهاتون بەناوەكانی (قوربانی و شوان و ڕەسوڵ حەمەد عەبدوڵا) كە هەرسێكیان بران، پێشتر ئێمە لە هەڵهاتنیان ئاگادار كراوین.

دەشڵێت: "ماوەی ٦ مانگ لەمەوبەر ئەو خانەوادەی، كە كوڕەكەیان كوژراوە مەترسی خۆیان لەهەڵهاتنی ئەو تۆمەتبارانە پێ گەیاندین لە لیژنەی مافەكانی مرۆڤ بەهۆی پشتوانیكردنیان لەلان خەڵكی دەسەڵاتدارەوە".

ڕاشیگەیاندوە، بۆیە هەڵهاتنیان ئەسڵی نیە، پۆلیس خەوتوە، ٦ دەرگای داخراو نەشكێنراوە و هەڵهاتوون یانی چی؟ پۆلیس خەوتوە؟! بۆیە پێویستە لێپرسینەوە جدی بكرێت.

دەشپرسێت، ئەگەر زیندایش بشكێنرێت و پۆلیس خەوتبێت بۆ لە ۹۰ زیندانی تەنها ۳ زیندانی هەڵهات؟

شەوی ڕابردوو، سێ زیندانی بنكەی گرتن و گواستنەوەی قەزای ڕانیە هەڵهاتن،  كە پێشتر هەر سێكیان تۆمەتبار بوون بە كوشتنی هاوڵاتیەك.



PM:04:48:28/02/2016