پۆلیسی هەولێر: تەقە لەناو مەیخانەیەكدا كراوە نەك لە مەڵبەند‌ی سێی یەكێتی
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێر روونکردنه‌وه‌یه‌ک له‌باره‌ی ته‌قه‌کانی دوێنێ شه‌وی نزیک مه‌ڵبه‌ندی سێی هه‌ولێر بڵاوده‌کاته‌وه و رایده‌گه‌یه‌نێت، ته‌قه‌کان له‌نێو مه‌یخانه‌یه‌کدا روویداوه و په‌یوه‌ندی به مه‌ڵبه‌ندی یه‌کێتییه‌وه نه‌بووه.
دوێنی شه‌و له نزیک مه‌ڵبه‌ندی 3ی یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان ده‌نگی چه‌ند ته‌قه‌یه‌ک بیسترا و چه‌ند میدیایه‌کیش به‌جۆرێک لێکدانه‌وه‌یان بۆکرد که گوایه ته‌قه‌کان به‌ئاراسته‌ی باره‌گای مه‌ڵبه‌ندی یه‌کێتیدا کراوه.
له‌و باره‌یه‌وه پۆلیسی هه‌ولێر روونکردنه‌وه‌یه‌کی بلاوکرده‌وه که‌تێیدا هاتووه '' له شه‌وی (24/25-2-2016) ده‌نگی چه‌ند ته‌قه‌یه‌ك بیستراوه له نزیك باره‌گای ماڵبه‌ندی سێی یه‌کیتی نیشتمانی کوردستان. به‌ڵام هه‌ندێ که‌ناڵ وایان بڵاوکردۆته‌وه که گوایه ته‌قه‌کان به ئاراسته‌ی باره‌گای مه‌ڵبه‌ند بووه یان هێرش کرواوه‌ته سه‌ر مه‌ڵبه‌ند وە بەیاننامەش بڵاو کراوە لەلایەن مەڵبەند‌ی سێ وە''.
ئاماژه به‌وه‌شکراوه که له ڕاستیدا، کێشه‌که له‌نێو مه‌یخانه‌یه‌کی ناو هۆتێلی گاردینیا رووی داوه که ده‌که‌وێته به‌رامبه‌ر باره‌گای مەڵبەند‌ی سێ ، نەوەک تەقەکان ئاڕاستەی مەڵبەند کرابێ. به‌پێ لێکۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌کان، ئه‌م کێشه‌یه هیچ په‌یوه‌ندیه‌کی به مه‌ڵبه‌ندی سێی یه‌کێتیه‌وه نیه و هیچ مه‌به‌ستێکی سیاسی له پشته‌وه نیه. وەلەسەر فەرمانی پارێزگاری هەولێر مەیخانەکە داخراوە.
ئه‌مه له کاتێدایه بە پێی راگەیەنراویكی مەلبەندی سێی یەكێتی، له ماوه‌ی هه‌فته‌ی رابردوودا دوو جار ته‌قه له باره‌گاكەیان له هه‌ولێر کراو دوێنێ مه‌ڵبه‌ندی یه‌کێتی روونکردنه‌وه‌یه‌کی بۆ هاوڵاتیانی ئه‌و شاره بڵاوکرده‌وه و تێیدا ئه‌گه‌ری مه‌ترسی سه‌رهه‌ڵدانی قه‌یرانی ئه‌منی له شاره‌که‌دا راگه‌یاند و ده‌زگا ئه‌منیه‌کانی ئه‌و شاره‌شی ئاگادارکرده‌وه له دووباره نه‌بوونه‌وه‌ی ئه‌و حاڵه‌ته.
PM:04:56:28/02/2016