ڤیدیۆ...ئەم هەواڵەی شیرین هەمووان توشی شۆك دەكات

ئەستێرەی بەناوبانگی میسری شیرین عەبدولوەهاب، بڕیاری وازهێنان لە كاری هونەری و گۆرانی وتن دەدات.

شیرین لەڕێی تۆمارێكی دەنگییەوە كە بۆ ڕۆژنامەنوسێكی هاوڕێی ناردووە، وازهێنانی خۆی لە كاری هونەری ڕادەگەیەنێت و ئاشكرای دەكات كە ئەوە بڕیاری كۆتاییەتی و هیچ پەشیمانییەكی لەدوا نایەت.

ئەو خانمە هونەرمەندە بەرەبەیانی 29ی شوبات تۆمارێكی دەنگی بۆ ڕەبیع هنێدی ڕۆژنامەنوس ناردووە كە هاوڕێیەكی نزیكێتی دوای لێكردووە هەواڵی وازهێنانی بڵاوبكاتەوە، چونكە ئەوی بە دڵنیاترین كەس داناوە تا ئەو هەواڵی بگەیەنێت.

بەڵابونەوەی هەواڵەكە لە میدیاكاندا جەماوەر و هونەرمەندانی توشی شۆك كردووە، كەس هۆكاری ئەو بڕیارەی نەزانیوە، چەندین ڕۆژنامەنوسیش هەوڵیانداوە پەیوەندی پێوە بكەن، بەڵام ئەو خانمە هونەرمەندە وەڵامی هیچ پەیوەندییەكی نەداوەتەوە و مۆبایلەكانی داخستووە.

هەوادارانی شیرین لەڕێی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانەوە دڵتەنگی خۆیان بە بەیستی ئەو هەواڵە دەربڕیوە و داوایان لێكردووە بە زوترین كات لەو بڕیارەی پاشگەزبێتەوە.

چەند هەفتەیەك پێش ئێستا شیرین عەبدلوەهاب لەچوارچێوەی بەشداری كردنی لە پرۆگرامێكی تەلەفزیۆنیدا ئاشكرای كرد كە زۆر بیر لە وازهێنانی كاری هونەری دەكاتەوە، ئەمەش بەهۆی ئەو ڕەخنە زۆرەی ئاڕاستەی دەكرێت و هەڵە لێكدانەوە و تێنەگەیشتن لەو كردارانەی دەیكات.

تا ئێستا هیچ پەیجێكی ئەو هونەرمەندە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان و بەڕێوبەری كارەكانی لێدوانیان لەو بارەیەوە نەداوە، بەڵام چەند ڕۆژنامەنوسێك پێشبینی پەشیمان بونەوەیان كردووە، بەو پێی شیرین زۆر جار لە توڕەیدا چەند بڕیارێك دەدات و دواتر لێی پەشیمان دەبێتەوە.



PM:02:40:29/02/2016