زۆر خەوتن زیانی لە كەمخەوی زیاترە

بەپێی ئەنجامی توێژینەوەیەك دەركەوتووە زۆر خەوتن زیانەكانی لە كەمخەوی زیاترە.

توێژینەوەكە لە زانكۆی نیویۆركی پزیشكی ئەنجامدراوە و دەریخستووە خەوتن بۆ ماوەی زیاتر لە هەشت كاتژمێر لە شەو و ڕۆژێكدا، ئەگەری توشبوون بە جەڵتەی مێشك زیاد دەكات كە بە یەكێك لە هۆكارە سەركییەكانی مردن دادەنرێت لە جیهاندا.

پسپۆڕەكان هەستاون بە چاودێری كردنی 29 هەزار كەس لە ئەنجامدا دەركەوتووە خەوتن بۆ ماوەی زیاتر لە هەشت كاتژمێر بەشێوەیەكی ڕۆژانە ئەگەری توشبوون بە جەڵتەی مێشك بەڕێژەی %146 زیاد دەكات، بەڵام گەر خەوتن كەمتر بێت لە حەوت كاتژمێر ئەو مەترسییە بەڕێژەی %22ە.



PM:02:48:02/03/2016