یەكێتی: پەیوەندی پەكەكە‌و گۆڕان دوورە لەراستییەوە

یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگەیاند لێكۆڵینەوەیان كردووە لەسەر دەنگۆی پەیوەندی پەكەكەو گۆڕان بۆ دروستكردنی كێشە لەیادی راپەڕیندا، بەڵام بۆیان دەركەوتووە ئەو دەنگۆیانە دوورن لە راستییەوە.

سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی بە ماڵپەڕی فەرمی حزبەكەی راگەیاند "دوای ئه‌وه‌ی له‌ كۆبوونه‌وه‌ی كۆنسوڵه‌كاندا ئاماژه‌ به‌په‌یوه‌ندی نێوان بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و پارتی كرێكارانی كوردستان كرا، گوایه‌ گۆڕان و په‌كه‌كه‌ هاوكاری یه‌ك ده‌كه‌ن بۆ دروستكردنی كێشه‌یه‌ك له‌ یاده‌كانی راپه‌ڕیندا، ئێمه‌ لێكۆڵینه‌وه‌مان له‌و پرسه‌ كردووه‌و بۆمانده‌ركه‌وتووە ئه‌و بابه‌ته‌ دووره‌ له‌ڕاستیه‌وه‌و هیچ بنه‌مایه‌كی نییه‌.

وتیشی: "په‌كه‌كه‌و گۆڕان هیچ په‌یوه‌ندیه‌ك له‌نێوانیاندا نییه‌و بوونی پلانگێڕی ته‌نها ده‌نگۆیه‌كی ناڕاسته‌".

ئەمەش لەكاتێكدایە رۆژی سێشەممە هێمن هەورامی بەرپرسی پەیوەندییەكانی پارتی دیموکراتی کوردستان دوای كۆبوونەوەی لەگەڵ نوێنەرو كونسوڵگەری وڵاتان رایگەیاندبوو هەندێك لایەنی سیاسی لە ناوچەكانی قەڵادزێ و رانیەو سلێمانی هەوڵدەدەن  پەلاماری دامەزراوەو فەرمانگەكانی حكومەت بدەن، بەتایبەت ئەو هێزانەی لە پارتی كرێكارانی كوردستان "پەكەكە"وە نزیكن.



PM:01:59:03/03/2016