هۆشیار عەبدوڵا بەیاننامەکەی گۆڕان بەپاکانە لەژێر ناوی بەیاننامەدا ناوزەد دەکات

رۆژێک دوای ئەو بەیاننامەیەی بزووتنەوەی گۆڕان دەربارەی یادی راپەڕین بڵاویکردەوە، هۆشیار عەبدوڵا ئەندامی جڤاتی گۆڕان رەخنەی لێدەگرێت و دەڵێت" پاکانە لە ژێر ناوی بەیاننامە"دا.

هۆشیار عەبدوڵا سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی عێراق لەسەر ئەو بەیاننامەیەی دوێنێ بزووتنەوەی گۆڕان دەریکرد، دەڵێت"  ئەوەندەی لە کاک نەوشیروانەوە فێری بووبم و تێگەیشتبم، سێ حاڵەت بونیان بە تەواوی رەتکراوە بووە،یەک لەوانە: پاکانە لە ژێر ناوی بەیاننامە". 

ناوبراو کە ئەندامی جڤاتی گۆڕانیشە دەبارەی پرسی دووەم کە لەنەوشیروان مستەفاوە فێربووە" بەیاننامە تەنها بۆ بۆنە و یادنامە ، بەڵکو دەبێت بەیاننامە تەحەدا بێت و کارنامە (( بەیانامە ۷ خالیەکەی ۲۹ی ۱ی ۲٠۱۱ بەنمونە)).

سەبارەت بە وانەی سێهەم کە هۆشیار عەبدوڵا لەرێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕانەوە، فێربووە" مەکتەبی سیاسی و کاستێکی سیاسی نوێ لە دەرەوەی جڤاتی نیشتیمانی و گشتی"  ) .مەبەستی دروستبوونی چینێکی سیاسیە کە خۆیان لەسەرو کۆمەڵگاوە دەبیننەوە).

ئەو ئەندامەی جڤات هاورێکانی ئاگادار دەکاتەوەو، دەڵێت" لە غیابی کاک نەوشیرواندا لە هەمو کات گرنگترە دەست بەو بنەمایانەوە بگیرێت کە گۆران وەک هێزێکی جیا و تایبەت دەهێڵێتەوە ، بە شێوەیەک نە بێتەوە کۆپی حیزبە نەریتەوانەکانی تر".





PM:06:41:03/03/2016