ڤیدیۆ...بەم سوپرایزە هەمووان دڵخۆش دەکات

ئەستێرەی بەناوبانگی میسری شیرین عەبدولوەهاب بە تۆمارێكی دەنگی نوێ هەوادارانی توشی شۆك دەكاتەوە و دڵخۆشیان دەكات.

شیرین عەبدولوەهاب لە تۆمارێكی دەنگیدا پەشیمان بونەوەی لە بڕیاری وازهێنانی لە گۆرانی وتن ڕادەگەیەنێت، ئەمەش دوای ئەوەی لەگەڵ بەڕێوبەری كارەكانی هونەرمەند سابر ڕوباعیدا كۆبۆتەوە.

 شیرین لەو تۆمارەدا دەڵێت " بۆ ئەو كەسانەی خۆشیان دەوێم، بۆ هەموو هونەرمەندەی كە بە هەستی بەرزیان كاریگەریان لەسەرم دروست كرد، لەبەر ئەوان من لە بڕیارەكەم پەشیمان بومەتەوە".

ئەو خانمە هونەرمەندە باس لەوە دەكات كە ویستوێتی كاتێكی زیاتر بۆ كچەكانی تەرخان بكات چونكە زۆر كەم تەرخمی كردووە بەرامبەریان، وەك ئەو كارەی بە هیچ جۆرێك بۆ زیادبونی ناوبانگ و هەرای ڕاگەیاندنەكان نەكردووە.


شیرین بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە تۆمارێكی دەنگیدا وازهێنانی لە كاری هونەری ڕاگەیاند ئەمەش هەرایەكی گەورەی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا نایەوە و هەمووانی توشی شۆك كرد، هەواداران و ئەستێرە بەناوبانگەكانی عەرەبیش بە یەك دەنگ دوای پەشیمان بونەوەیان كرد لەو بڕیارە.





AM:11:23:04/03/2016