سامانه‌ سروشتیه‌کان بۆ مانگی شوباتیش نرخی به‌رمیلێک نه‌وتی ئاشکرا نه‌کرد


وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتیه‌کان داهاتی فرۆشتنی نه‌وتی مانگی شووباتی ئاشکرا کرد که‌ 10 ملیۆن و 151هەزار و 944 بەرمیلە كە دەكاتە 350 هەزار و 67 بەرمیل لەرۆژێکدا، به‌بێ بڵاوکردنه‌وه‌ی نرخی هه‌ر به‌رمیلێکی به‌چه‌ند فرۆشتووه‌و چه‌ندی بۆ حوکه‌مه‌تی هه‌رێم ده‌مێنێته‌وه‌.

بەپێی راپۆرتەکەی سامانە سروشتییەکان، داهاتی هەناردەکردنی نەوت لەمانگی دوودا 303 ملیۆن و 943 هەزار و 433 دۆلار  بووە، لەو بڕەش 100 ملیۆن دۆلاری پێش فرۆشتنی نەوت وەرگیراوە و بریارە ئەو نەوتەی پارەکەی وەرگیراوە لە داهاتوودا رادەستی کریارەکان بکرێت، نزیکەی 71 ملیۆن دۆلار لە داهاتی نەوتەکە بۆ شایستە داراییەکانی کۆمپانیا نەوتییە بیانییەکان تەرخان دەکرێت.

هەر بەگوێرەی راپۆرتەکە لەمانگی رابردوودا 13 رۆژ هەناردەی نەوت راگیراووە، تائێستاش پرۆسەی هەناردەکردنی نەوت دەستی پینەکردووەتەوە.

بەپێی راپۆرتەکە رێژەی هەناردەی نەوت لە 15ی مانگەوە دەستی بە دابەزین کردووە بەجۆرک لەو رۆژەدا 661 هەزار و 744 بەرمیل هەناردە کراووە، ئەو رێژەیە لە 16 ی مانگدا دابەزیووە بۆ 518 هەزار و 513 بەرمیل. لە 17ی مانگدا رێژەکە زیاتر دابەزیووە و گەیشتووەتە 254 هەزار و 645 بەرمیل نەوت، لەڕۆژی 18 ی مانگیشەوە ئەو رێژەیە بووە بە سفر و هەناردەی نەوت بەتەواوی راگیراوە.



PM:12:59:07/03/2016