ئه‌مڕۆ خاوه‌نی ئیمتیازی رۆژنامه‌ی هاوڵاتی له‌سه‌ر نووسینی بابه‌تێکی رۆژنامه‌نووسێک له‌سه‌ر وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌کان ده‌ستبه‌سه‌ر کرا.
دوای ئه‌وه‌ی بۆ چه‌ند کاتژمێرێک له بنكه‌ی پۆلیسی سه‌رای شاری سلێمانی له‌سه‌ر سکاڵای وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان ده‌ستبه‌سه‌ركراو ڕه‌وانه‌ی دادگا كرا، دادوه‌ر خاوه‌نی ئیمتیازی هاوڵاتی تاریق فاتیحی به که‌فاله‌ت ئازاد کرد.
سكاڵای سامانه سروشتییه‌كان دژی وتارێكی نه‌به‌ز گۆرانه كه به‌ناونیشانی وه‌زاره‌تێك له‌جانتایه‌كدا له‌ساڵی 2011 له‌و رۆژنامه‌یه بڵاوكراوه‌ته‌وه.
تاریق فاتیح له‌کاتی ئازادکردنیدا به رۆژنامه‌نووسانی راگه‌یاند "له ئێستادا 30 بۆ 40 داوای یاسایی له‌سه‌ر رۆژنامه‌ی هاوڵاتی هه‌یه، بڕیارمداوه له‌مه‌ودوا به‌دواداچوون بكه‌م بۆ سه‌رجه‌م ئه‌و سكاڵایانه‌ی له‌سه‌رمانه".
هه‌فته‌ی رابردوو به‌هۆی خراپی باری داراییه‌وه رۆژنامه‌ی هاوڵاتی که به‌یه‌که‌م رۆژنامه‌ی ئه‌هلی، له‌کوردستاندا داده‌نرێت، داخرا.