وەزارەتی دارایی ڕاگەیەنراوێک بڵاودەكاتەوە

وەزارەتی دارایی و ئابوریی حکومەتی ھەرێم بڕیارێکی لەبارەی خەرجیەکانی ئەو ئۆتۆمبێلانەی حکومەت کە لای فەرمانبەرانە دەرکردو تێیدا جەختیکردۆتەوە لەسەرئەوەی، ھیچ خەرجیەکی ئۆتۆمبێلە میریەکان لەئەستۆی حکومەت نییە.
 
بەپێی  ڕێنمایی ژمارە ١٤ی وەزارەتی دارایی و ئابوریی حکومەتی ھەرێمی کوردستان کە لەبارەی (خەرجی ئۆتۆمبێل)ە میریەکانەوە دەریکردوەو ئاراستەی وەزارەت و فەرمانگەکانی کردوە، ئاماژەی بەوەکردوە،  ئەو ئۆتۆمبێلانەی میرین، بەمەبەستی خزمەتگوزاری کەسی دابینکراوەو تایبەتە بەفەرمانبەرانی ڕاژەی شارستانی و کارمەندی سەربازیی، بۆیە خەرجی ئۆتۆمبێلەکان لەئەستۆی خۆیانە.
 
بەگوێرەی زانیاریەکانی نوسراوەکەی وەزارەتی دارایی، ئەو ئۆتۆمبێلانەش کە بۆ مەبەستی کەسی دابینکراون لەلایەن حکومەتەوە، دەگەڕێنرێنەوە بۆ فەرمانگەکەو نابێت بۆ مەبەستی خزمەتگوزاری بەکاربھێنرێن، ئەو فەرمانبەرانەش کە ئۆتۆمبێلەکانیان لەلا دەمێنێتەوە، خۆیان بەرپرسیار دەبن لەسەرجەم سزاو خەرجیەکانی.



PM:02:15:08/03/2016