بەدەیان گەنجی رۆژهەڵاتی كوردستان دەستگیر كران
لەپاش كۆتایی هەڵبژاردنەكانی ئێران بەدەیان گەنج لە شارە جیاجیاكانی رۆژهەڵاتی كوردستان دەستگیرو زیندانی كراون.
بەپێی سەرچاوەكانی هەواڵی رۆژهەڵاتی كوردستان لەپاش كۆتایی پرۆسەی هەڵبژاردنەكانی ئێران، لەشارەكانی رۆژهەڵات ژمارەیەك گەنج بە تۆمەتی جیاجیا دەستگیركراون.
بەپێی زانیاریەكان لەشاری سنە لەم هەفتەیەدا 6 چالاكی كرێكاریو مەدەنیو ژنان دەستگیركرا یان بانگهێشتی ئیتلاعلات كراون كە ناوەكانیان بەمجۆرەیە: جەلیل محەمەدی (هەڵسوڕاوی كرێكاریی) دەستگیركراوە. هەروەها: سیمین چایچی (شاعیر)، موزەفەر ساڵح نیا، فوئاد زەندی، خالید حسەینی، غالب حسەینی بانگهیشتی ئیتلاعات كراون.
هەروەها لەشارەكانی شنۆو ورمێی رۆژهەڵاتی كوردستان 9 كەس دەستگیركراون كە ناوی ژمارەیەكیان بەم جۆرەیە: وەلی شەریفی، ڕەزا عێزەت تاج، محەممەد ڕوویان، فاروق شەفاهی و سابیر ڕەسووڵپوور. بە پێی هەواڵەکان تەمەنی دەستگیرکراوەکان لە نێوان ٢٠ هەتا ٣٣ساڵ ڕاگەیاندووە.
لەشاری نەغەدەش ژمارەیەك دەستگیركراون كە بەپێی هەواڵی میدیاكانی رۆژهەڵاتی كوردستان ژمارەیان 40 كەس دەبێت.
لەشاری بۆكان گەنجێك بەناوی (سالار ڕەحمان پەنا،كۆڕی مەحەمەد ساڵح)و لەشاری سەقزیش خوشكو برایەك بەناوەكانی (فەوزیەو ئاوات حسەین زادە” تەمەن 25 ساڵو 28 ساڵ) دەستگیركراون.
ئەمەش لەكاتێكدایە كە هەفتەیەك پێش هەڵبژاردنەكان لەشاری سەقز لەماڵێكدا 18 گەنج دەستگیركران كە تا ئێستاش ژمارەیەكان لە زینداندا بەسەر دەبەن.
PM:12:35:09/03/2016