بزانە مژدێن لە ڕۆژی ژناندا چی بۆ پیاوان دەكات؟

خانمە گۆرانبێژ مژدێن بەهۆی ڕۆژی هەشتی مارسەوە، پەیامێكی جیاواز بڵاودەكاتەوە.

مژدێن لەڕێی پەیجە تایبەتەكەیەوە لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیس بووك بەپامێك بە بۆنەی هەشتی مارس ڕۆژی جیهانی ژنان بڵاودەكاتەوە و تێیدا بە بۆنەی ئەو ڕۆژەوە، ڕێز لە پیاوانی كورد دەگرێت بە پیاوی ماندوو وەسفیان دەكات.

مژدێن لە پەیامەكەیدا بۆ خانمانی نوسیوە " هەتا دەتوانن وەك خانمێك لەسەرخۆبن لەگەڵ زوو هەڵچونی پیاودا، ئە هەڵچونە بەهۆی هۆرمۆنی مێشكەوەیە".

ئەو گۆرانیبێژە داوا لە ژنان دەكات هەتا دەتوانن ناز بەسەر پیاواندا بكەن، چونكە پیاو زۆر ناسكە بەرامبەریان، هەروەها سوپاسی پیاوان دەكات بەرامبەر وشە ناسەكانیان و كاركردنیان.



PM:02:33:09/03/2016