راوێژکارێکی سه‌رۆکی په‌رله‌مان ده‌ڵێت" هێزه گه‌وره‌کان ئه‌ندازه سازی ناوچه‌که ده‌گۆڕن، به‌ڵام کورد خه‌ریکی شه‌ڕه گه‌ڕه‌که‌و، دوای ده‌ڵێن مێژوو غه‌دری لێ‌کردین".
د. سه‌ردار عه‌زیز له پۆستێکدا له تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووک ده‌ڵێت" ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەرەو قۆناغێکی نوێ دەڕوات، ئەو بونەوەرە داماوانەی که ناویان سیاسی کوردە لێی بێ‌ئاگان".
ناوبراو که راوێژکاری سه‌رۆکی په‌رله‌مانیشه ده‌ڵێت" هێزه گەورەکان و هێزه ناوچەییەکان له گەشتنە رێککەتنێکدان بۆ هێورکردنەوە و پاشان دانوستانی سەرلەنوێ ئەندازەسازی ناوچەکە. کورد هێشتا شەڕی ئەم گەڕەک و ئەو شار و ئەو سەرکردە ئەکات".
سه‌ردار عه‌یزیز ده‌ڵێت" پاشان دەڵێن مێژوو غەدری لێ‌کردین یان دونیا دوژمنمانە. هەرگیز ناتوانن و نازانن که دوژمنایەتی کورد بۆ کورد یان لاوازی ئاستی تێگەیشتنی مرۆڤی کورد بۆ دونیا و کویلە بونی بۆ ئەم کەسایەتی و ئەو کەسایەتی بەرپرسی یەکەمە. لە سەر مێزی دانوستان کەس شاباشی کوڕی باش ناکات، ئەوی بڕیاردەرە هێزه. هێز چۆن بەرهەم دێت؟".