خانمێكی ئەمریكی لەسەر ڕێگایەكی گشتی و خێراك لە شاری هیوستنی ئەمریكا خۆی ڕوتدەكاتەوە هاتوچۆی ئوتومبێل پەكدەخات.
ئەو ژنە بەشێوەیەكی لەناكاو لە ئوتومبێلەكەی خۆی دادەبەزێت و دەچێتە سەر ئوتوبێلێكی بارهەڵگر و دەستدەكات بە داكەندنی جلەكانی و فڕێدانی بەڕووی ئەو ئومبێلانەی بەرەو ڕووی دێن، دواتر وەك پاڵكەوتنی كەنار دەریا و هاوشێوەی ئەوەی بیەوێت خۆری بەركەوێت، لەسەر بارهەڵگرەكە پاڵكەوتووە.
ئەو ژنە بۆ ماوەی دوو كاتژمێر بۆتە هۆی داخستنی ئەو ڕێگایە و و تیمەكانی فریاگوزاریش هەوڵیانداوە بێ ئەوەی هیچ زیانێكی پێ بگات ڕزگاری بكەن، تا توانیویانە لەسەر بارهەڵگرەكە بیهێننە خوارەوە.
پۆلیسی ئەو ناوچەیە هۆكاری ئەو كارە بۆ خراپی باری دەرونی ژنەكە و كاریگەری لەژێر ماددەی هۆشبەر و خواردنەوە كهولییەكان گێڕاوەتەوە.