فرۆکه‌کانی هاوپه‌یمانان 3291 بۆردومانیان ئه‌نجامداوه، له‌و ژماره‌یه 553 بۆردومانیان له میحوه‌ره‌کانی یه‌کێتی بوون به‌ڵام 2 هه‌زار و 738 بۆردومانیان له میحوه‌ره‌کانی پارتی بوون.
په‌رله‌مانتارێکی یه‌کێتی چه‌ندی به‌ڵگه و داتای له‌باره‌ی به‌ڕێوه‌بردنی حکومه‌تی هه‌رێمه‌وه بڵاوکردۆته‌وه که به‌شێکی تایبه‌ته به ژماره‌ی خانه‌نشینانی سه‌ربازی لای ئه‌و دوو حیزبه‌و ژووری ئۆپەراسیۆن:
خانه‌نشین:
گۆران ئازاد په‌رله‌مانتاری یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان راپۆرتێکی له‌ژێر ناونیشانی ''ناهاوسه‌نگی ده‌سه‌ڵات له‌نێوان پارتی و یه‌کێتی'' نوسیوه. له‌به‌شێکی ئه‌و راپۆرته‌دا كە ماڵپەڕی (میللەت) بڵاویكردوەتەوە ئاماژه به جیاوازییه‌کی گه‌وره‌ی خانه‌نشینی سه‌ربازی ده‌کات له‌نێوان ئه‌و دوو حزبه به جۆرێک که پارتی 6 هێنده‌ی یه‌کێتی خانه‌نشینی سه‌ربازی هه‌یه''.
له راپۆرته‌که‌دا هاتووه، یه‌کێتی 6680 خانه‌نشینی سه‌ربازی هه‌یه، له‌کاتێکدا پارتی دیموکراتی کوردستان 38 هه‌زار و 522 خانه‌نشینی سه‌ربازی هه‌یه.
ژووری ئۆپه‌راسیۆن:
له‌به‌شێکی تری راپۆرته‌که‌دا باس له‌و ژووری ئۆپه‌راسیۆن کراوه که له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانان و هه‌رێمه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌برێت، ئه‌م ژووری ئۆپه‌راسیۆنه له 16 که‌س پێکهاتووه و سه‌رجه‌میان سه‌ر به ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی پارتین.
تێیدا هاتووه'' له ماوه‌ی 12/8/2014 تا 10/1/2016 فرۆکه‌کانی هاوپه‌یمانان بۆردومانی بنکه‌کانی داعشیان له 8 میحوه‌ری شه‌ڕی پێشمه‌رگه و داعش کردووه، که چواریان به‌ده‌ست یه‌کێتییه‌وه‌یه و چواری تریش به‌ده‌ست پارتیوه‌یه''.
له‌ماوه‌ی ئه‌و به‌رواره‌ی سه‌ره‌وه، فرۆکه‌کانی هاوپه‌یمانان 3291 بۆردومانیان ئه‌نجامداوه، له‌و ژماره‌یه 553 بۆردومانیان له میحوه‌ره‌کانی یه‌کێتی بوون به‌ڵام 2 هه‌زار و 738 بۆردومانیان له میحوه‌ره‌کانی پارتی بوون.
هۆکاری ئه‌و جیاوازییه‌ش له بۆردومانه‌کانی هاوپه‌یماناندا بۆ نه‌بوونی ئه‌ندامێتی یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان ده‌گه‌ڕێته‌وه له ژووری ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌شدا که سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی ژووره‌که پارتین.