گرتەیەكی ڤیدیۆی ئاشكرای دەكات كە خوێندنگایەك قوتابییەكانی فێری ئەنجامدانی پەیوەندی سێكسی دەكات.
لەڕێی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانەوە گرتەیەكی ڤیدیۆی بڵاوكراوەتەوە كە لە یەكێك لە خوێندنگا تێكەڵاوەكان گیراوە و تێیدا دەردەكەوێت كە كچان و كوڕان وانەی سێكس دەخوێنن و فێری ئەو پەیوەندییە دەكرێت.
هەرچەندە تائێستا جەخت لەوە نەكراوەتەوە ئەو خوێندنگایە چ وڵاتێك بەڵام بە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا بە خوێندگایەكی مەغریب ناسێنراوە، ئەوەش هەرایەكی زۆری ناوەتەوە و بەهۆی ڕەخنەیەكی زۆر ئاڕاستە كاربەدەستانی ئەو وڵاتە كراوە.