ماڵپەڕی کەناڵی پەیام ئاشکرایکردووە کە کەناڵەکە لە هەفتەی ئایندەوە دەست بەپەخش دەکاتەوە.
لە هاواڵیکدا ماڵپەڕی فەرمی کەناڵی پەیام بڵاویکردووەتەوە کە دوای پێنج مانگ لە داخرانی بڕیارە لە هەفتەی ئایندەدا کەناڵی ئاسمانی پەیام دەست بە پەخشی کەناڵەکە بکاتەوە.
لەوبارەیەوە عه‌باس محه‌مه‌د ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی به‌رێوه‌بردنی تۆڕی میدیایی كۆمه‌ڵ ڕایگه‌یاند "بڕیاره ڕۆژی سێ شه‌ممه 22 ی ئازاری 2016 سه‌عات 6 ی ئێواره په‌خشی ئاسایی كه‌ناڵی ئاسمانیی په‌یام ده‌ست پێ بكاته‌وه" .
ناوبراو وتوشییەتی "كه‌ناڵی په‌یام وه‌ك پێشتر نابێت، به‌ڵكو تایبه‌تمه‌ندیی وه‌رگرتووه و، بووه‌ته كه‌ناڵێكی ته‌واو سیاسی و له‌و گشتگیرییه‌ی پێشووی ده‌رچووه" .
هه‌روه‌ك ئاشكراشیكرد "كه‌ناڵی ئاسمانیی په‌یام یه‌كێكه له‌و ده‌زگایانه‌ی له چوارچێوه‌ی تۆڕی میدیایی گۆمه‌ڵدا هه‌یه كه بریتیه له (كه‌ناڵی په‌یام و دیجیتاڵ میدیای په‌یام و كه‌ناڵی ئاسمانیی بانگه‌واز)" . عه‌باس محه‌مه‌د بە ماڵپەڕی کەناڵەکەشی ڕاگەیاندووە "له ئێستادا 90% ی ئاماده‌كارییه‌كان ته‌واوبووه و، له ڕۆژی 22ی مانگ سه‌عات 6 ی ئێواره ده‌ست به په‌خشی به‌رنامه‌كانمان ده‌كه‌ینه‌وه".