بەڕێوەبەری کارەبای سلێمانی ڕایگەیاند، دوو هۆکار
بووه‌ته هۆی که‌مبوونه‌وه‌ی کاره‌بای شاری سلێمانی که ئه‌ویش دابه‌زینی پله‌ی گه‌رما
و یادی کیمیابارانی شاری هه‌ڵه‌بجه.
سالار حسامەدین بەڕێوەبەری کارەبای سلێمانی ڕاگەیاند
"بۆ مانگی ئازار بڕیار درابوو ١٥ کاتژمێر کارەبا بە هاوڵاتیان بدرێت، بەڵام بە
هۆی یادی کیمیابارانکردنی هەڵەبجە بڕێکی زیاتر کارەبا بۆ ئەو یادە تەرخان کراوە و ناوشاری
سلێمانی کارەبای کەمتری هەبوو و هه‌روه‌ها دابه‌زینی پله‌ی گه‌رما و زیادبوونی خواست
له‌سه‌ر به‌کارهێنانی کاره‌با هۆکارێکی دیکه‌یه.
بەڕێوەبەری کارەبای سلێمانی ڕاشیگەیاند، لە ئێستادا
بڕی ٦٥٠ بۆ ٧٠٠ مێگاوات کارەبا دەگاتە سلێمانی کە بەشی دانیشتوانی شاری سلێمانی ناکات،
تەنها ئەو بڕەی لەبەردەستدایە دابەشدەکرێت و "لەئێستادا دەتوانین بڕی ١١ بۆ
١٢ کاتژمێر کارەبا بۆ هاوڵاتیان دابین بکەین."