حه‌مکۆش خۆی ده‌خاته نێو ئه‌و مشتومڕه‌ی له‌سه‌ر نه‌خوێنده‌واری دروست بووه له
نێوان سه‌رۆکی په‌رله‌مان و سه‌رۆکی حکومه‌تدا.
هونه‌رمه‌ندى كۆمیدى
شارى هه‌ولێر حه‌مكۆ له دوایین گرته‌ى ڤیدیۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبووك ده‌ڵێت
"من له سه‌رقه‌بران و مزگه‌وته‌كان گه‌وره‌بووم و خوینده‌واریم نییه".
له نوێترین ده‌ركه‌وتنى
له تۆڕى كۆمه‌ڵاتى فه‌یسبووك حه‌مكۆ ده‌ڵێت "منیش نه‌خوێنده‌وارم له مزگه‌وت و سه‌رقه‌برانان گه‌وره بووم بڕوانامه‌ى شه‌شى سه‌رتایشم نییه، به‌ڵام سه‌یرى
مێژووم بكه‌ن ده‌زانن حه‌مكۆ چى كردووه به
هه‌موو په‌یمانگاى هونه‌ره جوانه‌كان نه‌یان توانى حه‌مكۆیه‌ك دروست بكه‌ن به هه‌موو بڕوانامه‌كانیشیانه‌وه".َ
هونه‌رمه‌ند حه‌مكۆ
یه‌كێكه له هونه‌رمه‌نده كۆمیدیه دیاره‌كانى
شارى هه‌ولێرو له‌سه‌ره‌تاى ساڵانى نه‌وه‌ده‌كانه‌وه ده‌ستى به كارى هونه‌رى كردووه
له ماوه‌ى رابردوو خاوه‌نى به‌رنامه‌یك بوو به ناوى "حه‌مكۆ شۆ" كه له چه‌ند كه‌ناڵێك په‌خشكرا،
له ئیستادا گه‌ڕاوه‌ته‌وه وڵاتى به‌ریتانیا
له‌وى ده‌ژى.
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه دێت یوسف محه‌مه‌د سه‌رۆکی په‌رله‌مان له دیداری سلێمانیدا وه‌ڵامی
نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆکی حکومه‌تی دایه‌وه و ڕایگه‌یاند "چاکسازی و ئیداره‌دانی
حکومه‌ت به خه‌ڵکی نه‌خوێنده‌وار ناکرێت