ڤیدیۆ.. لەنیا لە ئاهەنگەكەی چاڤی چی بەسەر هاتووە؟

دوای ئەو گرژییەی لە ئاهەنگی چاڤی لانددا دروست دەبێت، لەنیا عەبدوڵای پێشكەشكاری كەناڵی (NRT2) باری تەندروستی تێكدەچێت.

بەهۆی ئەو گرژەیەی لە ئاهەنگەكەی چاڤی لاندا دروست بووە، لەنیا عەبدوڵا كە پێشكەشكاری كەناڵی (NRT2)وە و ئاهەنگەكەی بەڕێوە بردووە، باری تەندروستی تێكچووە و توشی هەناسە توندی بووە.

بەو خانمە پێشكەشكارە بەهۆی ئەو ڕووداوەوە ڕەوانەی نەخۆشخانە كراوە، بەڵام لەئێستادا باری تەندروستی جێگیرە.

بەبۆنەی جەژنی نەورۆزەوە هەرسێ هونەرمەندی میللی شیروان عەبدوڵا و گۆرانی ئینزیبات و ئاوات بۆكانی لە پرۆژەی چاڤی لاندی گەشتیاری ئاهەنگێكیان ئەنجامدا كە دواتر گرژی لێكەوتەوە.
بزانە لەنیا چۆن لە رووداوەکە دەدوێت..

 





PM:08:06:20/03/2016