سه‌رۆکی فراکسیۆنی زه‌رد له په‌رله‌مانی کوردستان وه‌ڵامی ئه‌و هێرشانه ده‌داته‌وه که له‌تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان ده‌کرێته سه‌ر جامانه‌ی سوور‌و ده‌ڵێت" "له‌پێناو ھێمای شەرەف جامانەی سوور سەری خۆمان ده‌که‌ینه قوربانی".
ئومێد خۆشناو سه‌رۆکی فراکسیۆنی زه‌رد له په‌رله‌مانی کوردستان له پۆستێکدا به‌ناونیشانی " بۆ کۆیلە بێ دایک وباوکەکانی ئێمە بە کۆیلە دەزانن" له تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووک ده‌ڵێت" چەند پەیجێکی بێ دایک وباوکی جەماعەت،ھێرشێکی نا ئەخلاقیان دەست پێکردوە،ھەر وەک ئەوەی ھەنگوینیان لە دار دۆزیبێتەوە ، وێنەکی من بەجامانەی سور بڵاو دەکەنەوەو قسەی وەک خۆیان سوکی دەربارەوە دەکەن. " ( بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه بۆ ئه‌و جه‌ماعه‌ته بکات).
ناوبراو ده‌شڵێت" ھەڵبەت جێگای خۆیەتی بەو جانەوەرو بودەڵانەبڵێین، ئای کاڵ فام ونەزانن وبێ ئاگان! ".
ئومێد خۆشناو پێیوایه " جامانەی سوور ھێمای شەرف ومانای مانەوەو نیشانەی خەبات وقوربانیدان ودەلالەتی پارێزگاری وسەربەخۆی وڵات وناونیشانی کوردایەتی وبەرخودانە. ھەر بۆیە پێبزانن یان نەزانن،ئێمە بڕیارمانداوە لە پێناو ھێمای شەرەف جامانەی (سوور) سەری خۆمان بکەینە قوربانی،جا لە سەرنانی شانازی وشەرەفە".