وێنە... وروژێنەری و ناشرینی ناونیشانی جلەكانی ریهانایە

ئەستێرەی بەناوبانگی جیهانی ریهانا لە بەرگی گۆڤارێكدا بە شێوەیەكی جیاواز دەردەكەوێت.

وێنەیەكی ریهانا دەبێت بەرگی سەرەكی دواین ژمارەی گۆڤاری (Vogue) كە بڕیارە لەم مانگەدا بڵاوبێتەوە و سەیری جلەكانی ئەو هونەرمەندەش دەبێتە جێی باسی میدیاكان.

ئەو خانمە هونەرمەندە لە وێنەی گۆڤارەكەدا بە عەزییەكەوە دەردەكەوێت كە چەند ڕەنگێكی نەگونجاوی تێدا تێكەڵ كراوە لەگەڵ كرانەوەیەكی زۆر لەسنگەكەیدا كە بە وروژاندنێكی زۆرەوە دەریخستووە، ئەمەش وایكردووە ڕەخنەیەكی زۆری ئاڕاستەی ریهانا بكرێت.

ئەو جلانەی ریهانا بەشێكە لە كارە نوێكانی ماركەی تۆم فۆڕد بۆ بەهار و هاوینی 2016.



PM:02:01:23/03/2016