بەهۆی دزیكردن، هەناردەی نەوتی هەرێم بۆ توركیا جارێكیتر راگیرا

هەناردەی نەوتی هەرێمی كورستان بۆ بەندەری جیهانی توركیا بەهۆی كون كردنی بۆرییەكان جارێكی دیكە راگیرا.

بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی رۆیتەرز، ماوەی دوو رۆژە هەناردەی نەوتی هەرێم بۆ بەندەری جەیهان لەڕێگەی بۆرییەوە راگیراوەو ناشزانرێت كەی دەست بەهەناردەكردنەوەی دەكرێتەوە.

هۆكاری راگرتنی هەناردەكەش، بۆ كاری كونكردن‌و دزیكردن لەنەوتی ناو بۆری نێوان هەرێمی كوردستان‌و بەندەری جەیهانی توركیا دەگەڕێتەوە.



PM:03:27:23/03/2016