سه‌رکردایه‌تی پرۆسه هاوبه‌شه‌کان عێراق رایگه‌یاند ئه‌مڕۆ قۆناغی یه‌که‌می پرۆسه‌ی رزگارکردنی پارێزگای نه‌ینه‌وا ده‌ستیپێکردو حه‌شدی شه‌عبیش به‌شداره.
ئه‌و سه‌رکردایه‌تییه له به‌یانێکدا باس له‌وه ده‌که‌ن " هێزه‌کانی عێراق له سێ میحوه‌ره‌وه وه‌ک قۆناغی یه‌که‌م ده‌ستیان به‌هێرشکردووه و به‌ئاراسته‌ی ئه‌و ئامانجانه‌ی بۆیان ده‌ستنیشان کردووه پێشڕه‌وی ده‌که‌ن".
پێش ده‌ستپێکردنی پرۆسه‌که لایه‌نه سونییه‌کان دژی به‌شداری حه‌شدی شه‌عبی بوون که هێزێکی چه‌کداری شیعه‌یه.
له‌و به‌یانه‌دا هاتووه هێزه عێراقییه‌کان گونده‌کانی نه‌سرو که‌رمندی و کزیله‌و خه‌ربه‌ردان ئازادکران وئاڵای عێراقی تیا هه‌ڵکران".
به‌یاننامه‌که‌ی هێزه چه‌کداره‌کانی عێراق ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ده‌کات پێشره‌وی هێزه عێراقییه‌کان به‌رده‌وامه.
له ناوه‌ڕاستی ساڵی 2014 چه‌کدارانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی پارێزگای موسڵ و چه‌ندین شار‌و شارۆچکه‌ی تریان کۆنترۆڵکرد.