"تەقەکانی تووی مەلیک ئامانجەکەی عادل موراد نەبووە"

ئەمشەو ئۆتۆمبیلێک لەنزیک ماڵی سکرتێری ئەنجومەنی ناوەندی یەکێتی کە لەگەڕەکی تووی مەلیک تەقە دەکات، میدیاکان باس لەوە دەکەن کە ئامانج لە تەقەکردنەکە ماڵی عادل مورادە، بەڵام سەرچاوەیەکی ئاگادار ئەو زانیاریانە " بە ناڕاست دەزانێت".

ئەمشەو لە باکوری شاری سلێمانی لەسەر شەقامی تووی مەلیک ئۆتۆمبیلێک تەقە دەکات و دواتر هەندێک دەستڕێژی تر دەکرێت، هەندێک میدیا بڵاویان کردەوە کە تەقەکان لەنزیک ماڵی عادل موراد بووە، سەرچاوەیەکی ئاگادار بە سپی راگەیاند" عادل موراد لە دەرەوەی وڵات لە ئەڵمانیایەوە تەقەکان هیچ پەیوەندی بەوەوە نییە".

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بۆ ئەوە کرد ماڵێکی نزیک ماڵی ئەو بەرپرسەی یەکێتی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییان لەگەڵ خێزانێکی تردا هەیەو ئەمانجی ئەو تەقانە ئەو ماڵە بووە.

سەرچاوەکەی سپی ئەوەی ئاشکرا کرد ماوەیەکیش لەمەوپێش رووداوێکی هاوشێوەی ئەمشەو لەنزیک ئەو ماڵە روویداوە. 



PM:10:53:24/03/2016