تەقە لەبارەگای پارتی لە شارۆچکەی بازیان دەکرێت و چەند فیشەکێک بەر بارەگای ناوچەی ئەو حیزبە دەکەوێت.
هیوا محەمەد بەرپرسی لیژنەی ناوچەی بازیانی پارتی لە لیدوانێکی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بۆ ئەوە کرد تەقە لە بارەگاکەیان کراوە و چەند فیشەکێک بەر بینای بارەگاکەیان کەوتووە.
ئەو بەرپرسە کە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات تەقەکان ئەمشەوبوو، هاوکات دەڵێت" تەقەکان لە شەقامی سەرەکی نێوان سلێمانی کەرکوکەوە کراوە و زیانی گیانی بەدواوە نەبووە. " ( بازیان دەکەوێت ٥٠ کم خۆرئاوای باشوری سلێمانیەوە).
دوای تەقەکان هێزەکانی ئاسایش و پۆلیس گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە و لێکۆڵینەوەکانیان لە ڕووداوەکە دەستی پێکردووە.