ملیۆنێك دۆلاری هەڵەبجە چارەنوسی نادیارە

بڕی 5 ملیۆن دۆلار خەرجی یادی 25 ساڵەی كیمیابارانی شاری هەڵەبجە كراوە  كە ملیۆنێك دۆلاری لەبانكی كوردستانەو چارەنوسی نادیارە .

سۆران عومەر ئەندامی پەرلەمانی كوردستان بڵاوی كردۆتەوە: بەپێی ئەو ڕاپۆرتە بەهەدەردانی زۆر هەیە لەخەرجیكردنی ئەو بڕە پارە زۆرەدا بۆ تەنها یادێك، بۆیە لە 15/1/2015 ەوە ئەم دۆسیەیەم ئاراستەی داواكاری گشتی كردووە بۆ جوڵاندنی سكاڵا لەسەر ئەو بەهەدەردانە، ئەوەی تاكو ئێستا چارەنوسی دیار نیە بڕی 1183290 ملیۆنێك و سەدو هەشتاو سێ هەزارو دوسەدو نەوەد دۆلارە كەلەبانكی كوردستاندایە، تا ئێستە نازانرێ ئەو پارە چی لێكراوە؟ جگە لەوە 104 هەزار دۆلاری سەرف كراوە نازانرێ بۆچییە .

پەرلەمانتار سۆران عومەر بەڵگەكانی بڵاوكردۆتەوەو دەڵێت: بەهیوای ئەوەم وەزارەتی شەهیدان و پارێزگاری هەڵەبجە بەشوێن ئەو پارەوە بێت بۆ ئەوەی لانی كەم ئەو بڕە پارە لەبانكی كوردستان وەربگیرێتەوەو پشكنینی DNA منداڵە دۆزراوەكانی هەڵەبجەو چارەسەری بریندارەكانی پێ بكرێت



PM:04:37:26/03/2016