" سبەی مووچەی ئەم توێژە دابەشدەکرێت"

سبەی ٣/٢٧ دەستدەکرێت بە دابەشکردنی مووچەی مانگی شوباتی مامۆستایان.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە وەزارەتی داراییەوە بە سپی راگەیاند" سبەی بەپێی خشتەی نوێکەی مووچە مانگی شوباتی مامۆستایانی دەرەوەی شارەکان دەردرێت".

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بۆ ئەوەکرد کە رۆژی ٣/٢٨ مووچەی مامۆستایانی ناو شارەکان دابەشدەکرێت.

ئەمە لە کاتێکدایە ئەمڕۆ مامۆستایانی هاوبەش کە مامۆستایانی لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکانی کۆن دەگرێتەوە بڕیاریان دا بایکۆتکردنی دەوام بشکێنن و بچنەوە بۆ قوتابخانەکانیان بۆ دەوامکردن.

بەپێچەوانەی ئەمانەوە مامۆستایانی ناڕازی سوورن لەسەر بایکۆتکردنی پۆلەکانی خوێندن و دەوام کردن تا داواکارییەکانیان جێبەجێ دەکرێت. 

مامۆستایانی سلێمانی و هەڵبجەو گەرمیان و راپەرین ماوەی دوو مانگە بایکۆتی پۆلەکانی خوێندیان کردووەو زۆرێک لە قوتابخانەکان جگە لەقۆناغەکانی سێ و شەش دەوام ناکرێت.
  



PM:08:12:26/03/2016