قائیمقامی قەزای شارباژێڕ رایگەیاند" بەنداوی زەلان بەهۆی بارانبارینی
زۆری دوو رۆژی رابردووە ئەمشەو هەرەسی هێنا".
عه‌دنان كاكه ڕه‌ش قائیمقامی قه‌زای شارباژێر لە
لێداونێکی رۆژنامەوانیدا وتی" لەبەر ئەوەی پێشتر دانیشتوانی ئه‌و سنووره‌مان
ئاگادار كرده‌وه، هه‌ره‌سهێنانی به‌نداوه‌كه ته‌نها زیانی ماددی هه‌بووه و
زیانی گیانی نه‌بووه".
ئەو بەنداوە وەک قائیمقام ئاماژەی بۆ کرد تەنها ٤٠%
تەواو بوو بوو.
قائیمقامی قه‌زای شارباژێر هەر
ئەمڕٶ لەرێگای میدیاکان و لەرێگای راگەیەندراوێکەوە خەڵکی ئەو گوندانەی لە مەترسی
هەرەسهێنانی ئەو بەنداوە ئاگادار کردەوە.