هۆكاری تەقەكردن لە گۆران ئینزیبات ئاشكرا بوو
ئەمرۆ هونەرمەندی میللی گۆرانی ئینزیبات لە بەردەم بانکی ڕەشیدی شاری سلێمانی تەقەی لێكراو ئەوە كەسەشی تەقەی كردوە دەستگیركرا.
سەرچاوەیەك لە پۆلیسی سلێمانی بە سپی راگەیاند: ئەمرۆ پاش ئەوەی تەقە لە هونەرمەندی میللی گۆران ئینزیبات كرا، تەقەكەرەكە لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیركراو بۆ لێكۆڵینەوە رەوانەی بنەكەی پۆلیس كراوە.
وتیشی: بە پێی لێكۆڵینەوە سەرەتاییەكان گۆران ئینزیبات بەهۆی كێشەی كۆنی زەویو زار تەقەی لێكراوە.
فیشەكە بەر سكی گۆران ئینزیبات كەوتووەو لە ئێستادا لە نەخۆشخانەی سلێمانی چارەسەری بۆ دەكرێت.
PM:12:36:28/03/2016