وێنە...هودا خەلیل لەكاتی نێرگەلە كێشاندا

كچە ڕاگەیاندنكار هودا خەلیل لەڕێی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانەوە دوو وێنەی جیاوازی خۆی بڵاودەكاتەوە.

هودا خەلیل لەڕێی تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستەگرامەوە دوو وێنەی جیاوازی خۆی بڵاودەكاتەوە كە لەكاتی نێرگەلە كێشاندا گرتویەتی، بێ ئەوەی ئاماژە بە هۆكاری نێرگەلە كێشانەكە بدات كە ئایا بە ڕاستی لە ژیانی ڕۆژانەیدا دەیكێشێت، یاخود ئەو كارەی بەس بۆ وێنەكە كردووە.

ئەو كەسانەی وێنەكەیان بینیوە دابەش بوون بەسەر دوو بەرەدا بەشێكیان ڕەخنەیان لەو كارەی هودا گرتووە، بەشێكی دیكەشیان بە ئازادی تاكە كەسی ناویان بردووە.

هودا خەلیل یەكێكە لە خانمە ڕاگەیاندنكارەكان، كە بەردەوام بە بڵاوكردنەوەی وێنەكانی و دەركەوتنی بە جلی جیاواز هەمووان بەخۆیەوە سەرقاڵ دەكات.





PM:01:56:28/03/2016