نەشتەرگەرییەكەی گۆران ئینزیبات سەركەوتوو بوو

پاش ئەوەی ئەمرۆ تەقە لە هونەرمەندی میللی، گۆران ئینزیبات كرا، لە نەخۆشخانەی فریاكەوتنی سلێمانی نەشتەرگەری بۆكرا‌و سەركەوتوو بوو.

سەرچاوەیەك لە نەخۆشخانەی فریاكەوتنی سلێمانی بە سپی رایگەیاند: بەهۆی تەقەكردنەوە گۆران ئینزیبات سكی برینداربووە كە لە نەخۆشخانە نەشتەرگەری بۆ سك‌و ریخۆڵەكانی كرا‌و ئێستا باری تەندروستی جێگیرە.

سەرلەبەیانی ئەمرۆ28/3 هونەرمەندی میللی گۆرانی ئینزیبات لە بەردەم بانکی ڕەشیدی شاری سلێمانی تەقەی لێكرا‌و ئەوە كەسەشی تەقەی كردوە دەستگیركرا.



PM:02:02:28/03/2016