بڕیاره یه‌کی ئایار یه‌کگرتووی ئیسلامی
کۆنگره‌ی خۆی ببه‌ستێت و سپیش ناوی به‌شێک له کاندیده‌کانی پۆستی ئه‌مینداری گشتی
یه‌کگرتووی ئیسلامی ئاشکرا ده‌کات.
به گوێره‌ی ئه‌و زانیاریانه‌ی ده‌ست سپی
میدیا که‌وتووه، بۆ کۆنگره‌ی یه‌کگرتووی ئیسلامی هه‌ریه‌که له ئه‌بوبه‌کر عه‌لی هادی عه‌لی و محه‌مه‌د ره‌ئوف خۆیان بۆ پۆستی ئه‌مینداری
گشتی یه‌کگرتوو ده‌پاڵێون.
به‌پێی په‌یڕه‌وی ناوخۆی یه‌کگرتووی
ئیسلامی، هه‌ركه‌سێك بۆ دوو خول ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی بووبێت ده‌توانێت خۆی
كاندید بكات بۆ پۆستی ئه‌مینداری یه‌كگرتوو. هه‌روه‌ها ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی
و سه‌ركردایه‌تی و دامه‌زرێنه‌رانی یه‌کگرتوو راسته‌وخۆ ده‌بنه ئه‌ندامی كۆنگره
به‌بێ هیچ هه‌ڵبژاردنێك.
سه‌رچاوه‌که وتیشی که له لایه‌ن به‌شێک
له ئه‌ندامانی مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کگرتوو ته‌کلیفیان له سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین،
ئه‌مینداری پێشووی یه‌کگرتوو کردووه که جارێکی دیکه خۆی بۆ پۆستی ئه‌میندار
کاندید بکاته‌وه.
سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین له‌كۆنگره‌ی شه‌شی
یه‌كگرتوودا له ساڵی 2012 به‌ویستی خۆی ده‌ستبه‌رداری پۆسته‌كه‌ی بوو.
یه‌کگرتووی ئیسلامی له ساڵی 1994دا وه‌ک حزبێکی سیاسیی خۆی ڕاگه‌یاند
و له یه‌که‌مین کۆنگره‌یه‌وه سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین وه‌ک ئه‌مینداری گشتی یه‌کگرتوو
ده‌ستبه‌کار بوو، به‌ڵام له کۆنگره‌ی پێشوودا خۆی کاندید نه‌کرده‌وه‌و محه‌مه‌د
فه‌ره‌ج وه‌ک دووه‌م ئه‌مینداری گشتی ئه‌و حزبه ده‌ستبه‌کار بوو.