عبادی بەڵێن بەهەموو لایەک دەدات چاکسازی بکات

لە وتەیەکدا کە ئەمشەو پێشکەشی خەڵکی عێراقی کرد، سەرۆک وەزیرانی عیراق به‌ڵێنی دا  چاکسازی و گۆڕانکاری له‌كابینه‌ی‌ حكومه‌تدا ئه‌نجامبدات. 

عەبادی ئاماژەی بەوەشکرد "هەندێ لیست پێداگربوون لەسەر ئەوەی خۆیان كاندید بپاڵێون و هەندێکی تریشیان داوا دەكەن لە دەرەوەی لیستەكان پۆستە وەزارییەکان پڕ بکرێنەوە".
سەرۆک وەزیرانی عێراق ئاماژەی بەوەشکرد "بەرانبەر ئەمەش داوا دەكەم لە ئەنجوومەنی نوێنەران و لیستەكان هەڵوێستی خۆیان ڕوون بكەنەوە".
بەپێی قسەکانی عەبادی "حیكمەت نییە كابینەیەك پێشكەش بكەین پەرلەمان ڕەتی بكاتەوە".

لەو وتارەدا عەبادی وتی" كاری‌ له‌پیشینه‌مان رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی‌ چه‌كداره‌كانی‌ رێكخراوی‌ تیرۆریستی‌ داعش ده‌بێت تا رزگاركردنی‌ سه‌رجه‌م ناوچه‌ داگیركراوه‌كان".

هەرەوەها وتیشی " شه‌ڕی‌ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی‌ رێكخراوی‌ تیرۆریستی‌ داعش پێویستی‌ به‌یارمه‌تی‌ مادی‌ و مه‌عنه‌وی‌ هه‌یه‌، بۆئه‌وه‌ی‌ هێزه‌كانی‌ عیراق بتوانن له‌ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی‌ داعش به‌رده‌وامبن".




PM:09:48:29/03/2016