شانۆ بەکر فەرەج، پێشکەشکاری بەرنامەی خوانێک لە
کەناڵی NRT2 لە چاوپێکەوتنێکدا دەڵێت "ساڵی 2015دا هاوسه‌رگیریم كرد
و به خۆشه‌ویستی بوو، به‌ڵام ماوه‌یه‌كی كه‌می خایاند و دواتر هاوسه‌رگیریمان كرد".
لە
چاوپێکەوتنێکیدا کە لەگەڵ ماڵپەڕی وێستگە ئەنجامیداوە دەڵێت " له ژیانمدا به
دوو كار تووڕه ده‌بم، یه‌كه‌میان بێ مه‌وعیدیه كه زۆر پێی توڕه‌ده‌بم یان به‌ته‌مای
كارێك بم به‌ڵام نه‌كرێت، دیاره ئه‌و كارانه زۆربه‌ی كات به‌سه‌ر هه‌موو كه‌سێكدا
روو ده‌دات، به‌ڵام من زۆر پێی توڕه ده‌بم.".
ئەمەش
دەقی چاوپێکەوتنەکەیە
وێستگه: چ شتێك توڕه‌ده‌كات؟
شانۆ به‌كر: له ژیانمدا به دوو كار تووڕه ده‌بم،
یه‌كه‌میان بێ مه‌وعیدیه كه زۆر پێی توڕه‌ده‌بم یان به‌ته‌مای كارێك بم به‌ڵام
نه‌كرێت، دیاره ئه‌و كارانه زۆربه‌ی كات به‌سه‌ر هه‌موو كه‌سێكدا روو ده‌دات، به‌ڵام
من زۆر پێی توڕه ده‌بم.
وێستگه: جگه له كاری پێشكه‌شكاری، سه‌قاڵی
كاری هونه‌ریشیت، ئایا پێشكه‌شكردنی به‌رنامه‌كه‌ت كاریگه‌ری له‌سه‌ر كاری هونه‌ریت
دروست كردووه؟
شانۆ به‌كر: دیاره هونه‌ر و راگه‌یاندن تا راده‌یه‌ك
په‌یوه‌ندییان به یه‌كه‌وه هه‌یه ، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كاری تیڤی و به‌رنامه سه‌رقاڵم
ده‌كات، به‌ڵام هه‌موو كات هه‌وڵم داوه له كاره‌كانی گروپی خۆم به‌شدار بم.
وێستگه: تا چه‌ند پێشكه‌شكاری به‌رنامه له كاری
هونه‌ری دووری خستوویته‌ته‌وه ؟
شانۆ به‌كر: كاتم بۆ هه‌ردوو بواره‌كه داناوه و تا
ئێستا به‌رنامه دووری نه‌خستومه‌ته‌وه له هونه‌ره‌كه‌م، راسته چه‌ند كارێك هه‌بووه
كه نه‌متوانیوه به‌شدار بم له‌به‌ر كاری تیڤی، به‌ڵام هه‌ر به‌رده‌وام بووم له‌سه‌ر
كاری هونه‌ری.
وێستگه: له كه‌یدا هاوسه‌رگیریت كرد؟ به خۆشه‌ویستیش
بوو یاخود به رێكه‌وت؟
شانۆ به‌كر: له ساڵی 2015دا هاوسه‌رگیریم كرد و به
خۆشه‌ویستی بوو، به‌ڵام ماوه‌یه‌كی كه‌می خایاند و دواتر هاوسه‌رگیریمان كرد.
وێستگه: هاوسه‌ره‌كه‌ت رێگرنییه له كاری هونه‌ری
و پێشكه‌شكاری به‌رنامه؟
شانۆ به‌كر: هاوسه‌ره‌كه‌م هه‌موو كات ئه‌وه له‌به‌ر
چاو ده‌گرێت كه من سه‌رقاڵم به هۆی به‌رنامه و كاری هونه‌ریه‌وه و هه‌رگیز
رێگر نه‌بووه له كاره‌كانم، بگره زۆر هاوكاریشمه.
وێستگه: به‌رنامه‌ی خوانێك تا چه‌ند له‌گه‌ڵ ستایلی
تۆدا گونجاوه؟
شانۆ به‌كر: به‌و پێیه‌ی به‌رنامه‌ی خوانێك به‌رنامه‌یه‌كی
كۆمه‌ڵایه‌تییه و خۆشم كه‌سێكی كۆمه‌ڵایه‌تیم، بۆیه خۆمم له‌و به‌رنامه‌یه‌دا
بینیوه‌ته‌وه و له‌گه‌ڵ مندا گونجاوه.
وێستگه: زیاتر حه‌ز ده‌كه‌یت چ كارێكی دیكه بكه‌یت
جگه له به‌رنامه‌ی خوانێك؟
شانۆ به‌كر: من هه‌موو كات حه‌زم له‌و جۆره به‌رنامانه‌یه
كه راسته‌وخۆیه و به‌رنامه‌كه‌ش هونه‌ری بێت و تایبه‌ت بێت به هونه‌رمه‌ندان،
جگه له‌وه‌ش زۆر حه‌ز به كاری په‌یامنێری ده‌كه‌م.
وێستگه: به چی دڵخۆش ده‌بی و ئارام ده‌بیته‌وه؟
شانۆ به‌كر: ئه‌و كاته ئارام ده‌بمه‌وه كه
هاوكاری كه‌سێك ده‌كه‌م له هه‌ر روویه‌كه‌وه بێت، به‌وه‌ش ته‌واو دڵخۆش ده‌بم كه
به كاره‌كانم بینه‌ره‌كانم رازی بكه‌م و بینه‌ران دڵخۆش بن به سه‌یركردنی به‌رنامه‌كه‌م.
وێستگه: كاری تازه‌ی هونه‌ریت چیه؟
شانۆ به‌كر: كاری تازه‌ی هونه‌رم زۆر له پێشه، له‌گه‌ڵ
گروپه‌كه‌م گروپی ( لوور) تازه‌ترین كارمان كلیپكردنی گۆرانییه‌ك بوو بۆ هاوڕێم
(بێژه‌ن جه‌زا) كه به‌م زوانه له شاشه‌كانه‌وه ده‌یبینن.
وێستگه: كه‌ناڵی دیكه‌ی راگه‌یاندن داوایان
لێكردویت كه به‌رنامه پێشكه‌ش بكه‌یت؟
شانۆ به‌كر: به‌ڵێ داوام لێكراوه و هه‌موو كه‌ناڵه‌كانی
راگه‌یاندن خۆشه‌ویستن لام، به‌ڵام من دڵخۆشم به‌و كه‌ناڵه‌ی كه ئێستا پێشكه‌شكارم
لێی و كه‌ناڵه‌كه‌م زۆر خۆشده‌وێ.
وێستگه: كێ زیاتر هاوكارته بۆ كاركردن؟
شانۆ به‌كر: دایكم و باوكم و هاوسه‌ره‌كم زۆر
هاوكارمن به تایبه‌ت باوكم كه زۆربه‌ی پرس و راكانم له هه‌ردوو بواره‌كه‌دا
باوكمه
.