حكومه‌تی كۆماری توركیا داواده‌كات دیمه‌نێكی ڤیدیۆیی ئه‌ڵمانی كه تێیدا گاڵته به ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆمار‌و تۆماری په‌یوه‌ست به مافه‌كانی مرۆڤی ده‌كات، له‌سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێت بسڕێته‌وه.
به‌گوێره‌ی میدیاكانی ئه‌ڵمانیا، هه‌فته‌ی رابردوو مارتین ئێردمان باڵیۆزی ئه‌ڵمانیا له ئه‌نكه‌ره‌ی پایته‌خت، بۆ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا بانگهێشتكراوه‌و داوای بیانوی په‌خشكردنی كورته‌فیلمێكیان لێكردووه كه له‌میانه‌ی به‌رنامه‌ی ئێكسترا سێ كه به‌رنامه‌یه‌كی ته‌له‌فزیۆنی ئه‌ڵمانیی گاڵته‌ئامێزه په‌خشكراوه.
دیپلۆماتێكی توركیا كه به مه‌رجی ناونه‌هێنانی قسه‌ی بۆ ئاژانسی فرانس پرێس كردووه، رایگه‌یاند: "داوامانكردووه به‌رنامه‌كه له‌سه‌ر ئینته‌رنێت بسڕرێته‌وه".
ئه‌م كورته‌فیلمه له‌كه‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی NDR له 17ی ئازار په‌خشكراوه. هه‌ر له‌میانه‌ی ئه‌و كورته‌فیلمه‌دا، له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی سه‌باره‌ت به كورد، ره‌خنه له ئه‌ردۆغان كراوه‌و ده‌ڵێت، سه‌رۆكی توركیا له رێكخراوی تیرۆریستی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ناسراو به داعش كه به برای ئاینی ئه‌ردۆغان ناوزه‌دی كردووه، زیاتر حه‌زی له‌بۆمبارانكردنی كورده.
هه‌روه‌ها وێنه‌یه‌كی كێشاوه كه تێیدا ده‌ركه‌وتووه ئه‌وروپا ملی بۆ سه‌رۆكی توركیا كه‌چكردووه.
وێڕای ئه‌وه‌ش په‌یجی به‌رنامه ته‌له‌فزیۆنییه‌كه له‌سه‌ر تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك چه‌ندین دیمه‌نی ڤیدیۆیی گاڵته‌ئامێزی له‌سه‌ر ئه‌ردۆغان بڵاوكردووه‌ته‌وه. له‌یه‌كێك له‌وانه‌شدا كه هی ساڵی 2014یه، ڤلادیمیر پوتین سه‌رۆك كۆماری روسیا وه‌ك خواوه‌ندی ئه‌ردۆغان دانراوه.
هه‌مان په‌یج وێنه‌یه‌كی كاریكاتێری بڵاوكردووه‌ته‌وه كه تێیدا ئه‌ردۆغان ده‌رده‌كه‌وێت ئامێرێكی ئاگركوژێنه‌وه‌ی پێیه‌و له‌به‌رده‌م لاپتۆپێكدا وه‌ستاوه‌و ده‌ڵێت: "یان ئه‌م ڤیدیۆیه ده‌كوژێنیته‌وه، یان من ئینته‌رنێت ده‌كوژێنمه‌وه".
له‌ئینگلیزییه‌وه: والی عه‌لی
لینكی ڤیدیۆكه