"ئەگەری ئەوە هەیە حەیدەر عەبادی دەست لەكار بكێشێتەوە"

ئەگەری ئەوە هەیە ئەمرۆ حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی بۆ راكێشانی سۆزی شەقامی عێراقی دەست لە كارە حیزبییەكەی لە حیزبی دەعوە بكێشێتەوە.

سەرچاوەیەك لە بەغداوە بە سپی راگەیاند: پێدەچێـت ئەمرۆ سەرۆك وەزیرانی عێراق، عەبادی وازهێنانی خۆی لە حیزبی دەعوە رابگەیەیانێت لەبەردەم پەرلەمان‌و وەك كەسایەتییەكی سەربەخۆ سەرۆكایەتی حكومەت بكات.

وتی: ئەمەش بۆ راكێشانی سۆزی شەقامی عێراقە كەداوای حكۆمەتێكی تەكنۆكرات دەكەن.



PM:02:15:31/03/2016