"عەبادی هەر سێ وەزیرە كوردەكە دەگۆڕێت"

حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق ژمارەی وەزارەتەكانی كەم كردەوە بۆ 16 وەزارەت‌و سێ وەزیرە كوردەكەش دەگۆڕێت.

كۆبوونەوەی حەیدەر عەبادی لەگەڵ سەرۆكایەتی پەرلەمان كۆتایی هات‌و لەكۆبوونەوەكەدا پرسی گۆڕانكاری لە كابینەی حكومەت تاوتوێكرا.

بەپێی زانیاریەكان پێشینیارەكانی عەبادی لە نامەیەكدا پێشكەش بە سەرۆكایەتی پەرلەمانی كراوە كە تا ئێستا ئاشكرا نەبووە، بەڵام بەپێی زانیارییەكان عەبادی‌و سەرۆكایەتی پەرلەمان لەسەر ئەوە رێكەوتن تا وەزارەتەكان لە 22 وەزارەت بۆ 16 وەزارەت كەم بكرێتەوە.



PM:04:06:31/03/2016