تاتۆیەکی نوێی زرێبار هەورامی ئاشکرا دەبێت

زرێبار هەورامی بێژەری کەناڵی NRT وێنەیەکی نوێی بڵاوکردووەتەوە کە دەردەکەوێت تاتۆیەک لەسەر قۆڵی هەیە.

لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک زرێبار وێنەیەکی نوێی خۆی بڵاوکردووەتەوە و تێیدا تاتۆیەکی نوێی دەرکەوتووە کە لەسەر قۆڵییەتی، پێشتریش لە چەند وێنەیەکدا دەرکەوت کە زرێبار تاتۆیەکی لەسەر سنگی هەیە.

زرێبار لەگەڵ ڕەسمەکەدا نوسیویەتی " هیچ سیاسەتمەدارێک تاسەر نیە،سیاسەتمەداری راستی ئەو کەسەیە کە دەزانێت کەی رۆژی دێتە پێشەوە وکەی بەرژەوەندی کۆتای پێ دێت،سیاسەتمدار پێویستە پێش ئەوەی لەناوەی ببەن خۆی خۆی دەست لەکاربکێشێتەوە،ئەمەش ژیرترین بریارە کە سیاسەتمدار پێی هەڵبسێت،هەر سیاسەتمەدارێکیش نێر بێت یان مێ پێوانەی سۆڵتەکەی پێوانەی کارەکەی پەیوەستە بە رازی بونی خەڵکیەوە،پێویستە ئەوەش بزانێت لە چ کاتێکدا شانۆی دەوڵەت بەجێ دەهێڵێت ،گەر نا ئەوا توشی کارەساتێکی سەرسامی دەبێت و خەڵک بە دەستی خۆیان لەسەر شانۆکە کۆت و بەندی دەکەن و فڕێی دەدەنەخوارەوە".

زرێبار هەورامی لە ١-٧-١٩٩٣ لە قەندیل لەدایکبووە و ماوەی ساڵێک زیاترە لە کەناڵی ئێن ئاڕ تی بێژەری هەواڵی سیاسییە.



PM:10:09:01/04/2016