بەهۆی بڵاوبونەوەی بەشێكی زۆری تۆوە ڕووەكییەكان لە وەرزی بەهاردا، كەسانێكی زۆر توشی هەستیاری دەبن، بۆ چارەسەر كردنی ئەم حاڵەتەش پسپۆڕانی تەندروستی چەند ئامۆژگارییەكیان بۆ ئەو كەسانە داناوە.
1- كەم بەكارهێنانی جێڵ و كرێم و زەیتی قژ: چونكە دەبێتە هۆی ڕاكێشانی تۆز و دەنكۆڵەی تۆوەكان.
2- خۆشترن بە ئاوی گەرم: ئەمە دەبێتە هۆی ڕزگاركردنی ئەو كەسە لە هەڵامەت و كردنەوەی بۆریەكانی لوت.
3- چای نەعنا: بەهۆی بونی چەندین ماددەی دژە ئۆكسید ئەو جۆرەی چا لەش لە هەستیاری دەپارێزێت.
4- خواردنی خۆراكی تون: توێژینەوە پزیشكیەكان دەریانخستووە كە خواردنی خۆراكی تون و بیبەری توون، دەبێتە هۆی پاككردنەوەی بۆریەكانی لوت، ئەمەش هەستیاری ئەو ئەندامە كەمدەكاتەوە.