وه‌زیری دارایی عێراق هۆشیار زێباری رایگه‌یاند" پشتیگری له‌کابینه‌ی نوێی سه‌رۆک وه‌زیران ناکه‌ن".
زێباری که به‌ئاژانسی رۆیته‌رزی راگه‌یاندووه، ئه‌مه یه‌که‌مجاره له‌سه‌ر گۆڕانکارییه‌کانی عێراق بێته ده‌نگ و ده‌ڵێت" پێكهاتەی كابینە نوێیەكەی عەبادی لەلایەن كوردەوە پشتگیری ناكرێت، هاوپەیمانی كوردستانیش هەڵوێستێكی یەكگرتووی هەیە".
ئه‌و ده‌ڵێت " وه‌ک کورد ئێمه رێز لەدەستوور دەگرین، بەڵام رێگا نادەین نوێنەری كوردمان بەسەردا بسەپێنن".
هۆشیار زێباری که ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی پارتی و وه‌زیری دارایی عێراقه یه‌کێکه له‌و وه‌زیرانه‌ی که‌ناوی له پاڵێوراوه‌کانی عه‌بادی بۆ کابینه‌ی نوێ‌دا نییه، هه‌رچی پارتی دیموکراتی کوردستانه سووره له‌سه‌ر مانه‌وه‌ی.