گەنجێکی کورد بەشداری هەڵبژرادنی پێشبڕکێی شاجوانی کوڕان دەکات

کوڕێکی کورد لە سویسرا بەشداری لە پێشبڕکێی هەڵبژاردنی شاجوانی کوڕاندا دەکات.

ساڵانە لە سویسڕا پێشبڕکێیەکی گەورە سازدەکرێت بۆ ئەنجامدانی پێشبڕکێیەک بەمەبەستی هەڵبژاردنی شاجوانی کوڕان یاخود قۆزترین کوڕی گەنج، کە لە ئاهەنگێکی فراواندا تاجی زێڕین لەسەر سەری ئەو کەسە داددەنرێت کە یەکەمی پێشبڕکێکە دەبێت.

لە پێشبڕکێی ئەمساڵی ٢٠١٦ی سویسرادا ٦٦٠ گەنج خۆیان کاندید کردووە بۆ ئەو پیشبڕکێیە و یەکێک لەو بەشداربووانە لاوێکی کوردە بە ناوی" هێڤار ئالان"ەوە کە ماوەی ١٠ ساڵە لە سویسرا دەژی.

دایکی هێڤار لە لێدوانی بۆ ئێن ئاڕ تیدا وتی" زۆر خۆشحاڵم کە هێڤاری کوڕم بەشداری لەم پێشبڕکێیەدا کردووە و هیوادارم سەرکەوتن بەدەستبهێنێت، هەروەها ئاماژەشی بەوەدا کە هێڤار هەر لە منداڵییەوە حەزی بە مۆدێلات و ستایڵ بووە".

هێڤار لە ١٩٩٧ لە شاری سلێمانی لەدایکبووە لە ٢٠٠٦ەوە لە کانتۆنی ڤالیس لە باشوری سویسرا دەژی، لە ساڵی ٢٠٠٩ دەبێتە یاریزانی یانەی ڤیترۆ لە هەمان کانتۆن، دواتر ڕوودەکاتە وەرزشی خلیسکانی سەر بەفر، هەروەها ئارەزووی کاری سەرتاشینی هەیە و دەشیەوێت لە ئایندەدا ببێتە ئەستێرەیەکی سینەمایی.



PM:11:40:03/04/2016