به‌هۆی بڕینی کاره‌باوه له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه، ئه‌مڕۆ 4/6 هاوڵاتیانی ئه‌و شاره ده‌ستیان به‌خۆپیشاندان کرد.
خۆپیشاندانی ئه‌و شاره دژی حکومه‌تی ئێران نییه که کاره‌بای بڕیووه، به‌ڵکو دژی حکومه‌تی هه‌رێمه که ئه‌وان وه‌ک هاوڵاتی پاره‌ی خۆیان داوه به حکومه‌ت، به‌ڵام حکومه‌تی هه‌رێم ئه‌و پاره‌یه‌ی راده‌ستی ئێران نه‌کردووه، تا ئێستا حکومه‌ت هه‌رێمیش هیچ روونکردنه‌وه‌یه‌کی له‌و باره‌یه‌وه نییه.
سێ رۆژە كارەبا لە قەزای پێنجوێن بڕاوە، بەهۆی نوێنەكردنەوەی ئەو گرێبەستەی چه‌ند ساڵه حکومه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ڵ ئێران‌دا هه‌یه‌تی.
پێنجوێن شارێکی کۆنی گرنگی سه‌رسنووره له پارێزگای سلێمانی که ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی باشماخ ته‌نها 20 کم لێ یه‌وه دووره‌و ده‌که‌وێته باکوری رۆژهه‌ڵاتی شاری سلێمانیه‌وه.