"یەك ملیار‌و 107 ملیۆن دۆلار له هه‌رێمدا دیارنەماوە"
په‌رله‌مانتارێکی گۆڕان لەپەرلەمانی كوردستان به‌پشت به‌ستن به داتا ئاشکراوه‌کانی وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌کان ئاماژه به‌دیارنه‌مانی بڕی زیاتر له 1 ملیار دۆلاری فرۆشتنی نه‌وت ده‌کات.
عه‌لی حه‌مه ساڵح جێگری سه‌رۆکی لیژنه‌ی دارایی له په‌رله‌مانی کوردستان ده‌ڵێت '' كۆی سێ مانگی ڕابردوو بەپێی ژمارەی فەرمی وەزارەتی سامانە سروشتییەكان 1،528 یەك ملیار‌و پێنج سەدو بیست و هەشت ملیۆن دۆلارە، لەو بڕە 182 ملیۆن دۆلاری دراوە بە كۆمپانیا بیانییەكان، دەمێنێتەوە1.346 یەك ملیار سێ سەد و چل و شەش ملیۆن دۆلار".
حه‌مه ساڵح ئاماژه به‌وه‌شده‌کات که داهاتی ناوخۆی مانگانه‌ی هه‌رێمی کوردستان 175 ملیۆن بۆ 200 ملیۆن دۆلاری ئه‌مریکییه به‌مه‌ش کۆی گشتی داهاتی ناوخۆ له‌و سێ مانگه‌دا 525 ملیۆن دۆلاره که‌به‌مه‌ش داهاتی هه‌رێمی کوردستان له سێ مانگدا 1.871 ملیار دۆلاره به‌ڵام ته‌نها 1.071 ملیار دۆلاری دراوه‌ته موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران.
ده‌قی نوسراوه‌که‌ی عه‌لی حه‌مه‌ساڵح:
داهاتی نه‌وت له سێ مانكی رابردوودا
دیارنه‌بوونی یه‌ك ملیار‌و 107 ملیۆن دۆلار
داهاتی فرۆشتن له رێگای بۆری، تانكه‌رو پاڵاوتن له ناوخۆدا
ئاماده‌كردنی: عه‌لی حه‌مه ساڵح
داهاتی بۆری
به‌پێی ژماره‌ی فه‌رمی وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان
مانگی یه‌ك، داهاتی نه‌وت له رێگای بۆرییه‌وه بڕه‌كه‌ی 650 ملیۆن دۆلاربووه‌و 75 ملیۆن دۆلار دراوه به كۆمپانیاكانی به‌رهه‌مهێنه‌ری نه‌وت.
مانگی دوو، داهاتی نه‌وت له رێگای بۆرییه‌وه بڕه‌كه‌ی 303 ملیۆن دۆلاربووه‌و 71 ملیۆن دۆلاری دراوه به كۆمپانیاكانی به‌رهه‌مهێنه‌ری نه‌وت.
مانگی سێ، داهاتی نه‌وت له رێگای بۆرییه‌وه 557 ملیۆن دۆلار بووه، 36 ملیۆن دۆلار دراوه به كۆمپانیاكانی به‌رهه‌مهێنه‌ری نه‌وت.
كۆی داهاتی وه‌ده‌ستهاتوو به‌پێی ژماره‌ی فه‌رمی وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان 1،528 یه‌ك ملیار‌و پێنج سه‌دو بیست و هه‌شت ملیۆن دۆلاره، له‌و بڕه 182 ملیۆن دۆلاری دراوه به كۆمپانیا بیانییه‌كان، ده‌مێنێته‌وه1.346 یه‌ك ملیار سێ سه‌د و چل و شه‌ش ملیۆن دۆلار.
داهاتی پاڵاوتن له ناوخۆدا، تانكه‌ر
داهاتی پاڵاوتنی ناوخۆ‌و تانكه‌ر مانگانه له‌نێوان 175 ملیۆن دۆلار بۆ 200 ملیۆن دۆلاردایه، داهاتی سێ مانگی رابردوو ده‌كاته 525 ملیۆن دۆلار.
بۆ پشتڕاستكردنه‌وه‌ی ئه‌م زانیارییه، داهاتی ته‌نیا به‌ڕێوبه‌رایه‌تییه‌كانی دابه‌شكردنی به‌رهه‌مه نه‌وتییه‌كان له ساڵی 2015دا وه‌رده‌گرین، كه ده‌كاته 2.180 دوو ترلیۆن وسه‌د و هه‌شتا ملیار دینار، كه مانگانه 181 ملیار دینار(150 ملیۆن دۆلار)ه، جگه له داهاتی فرۆشتنی نه‌وتی خاو به تانكه‌ر.
كۆی ئه‌و 2.180 دوو ترلیۆن وسه‌د و هه‌شتا ملیار دیناره داهاتی به‌رێوبه‌رابه‌رایه‌تی به‌رهه‌مه نه‌وتییه‌كانه، ئه‌م بڕه داهاته‌ش له بانكی كوردستانی ئه‌هلی دانراوه‌و هه‌رییه‌كه له به‌ڕێوبه‌رایه‌تییه‌كانیش له رێگای ئه‌م ژماره حسابیانه‌وه دیاناوه.
سلێمانی 3113309
دهۆك 4263521
هه‌ولێر 5001565
نه‌وت و كانزای كۆیه 5001566.
تێبنییه‌كان.
یه‌كه‌م: كۆی داهاتی نه‌وت له سێ مانگی رابردوودا
داهاتی بۆری + تانكه‌رو پاڵاوتن = كۆی داهاتی نه‌وت بۆ خه‌زێنه‌ی حكومه‌ت.
1.346+ 525 = 1.871
كۆی داهاتی نه‌وت بۆ خه‌زێنه‌ی حكومه‌ت ده‌كاته1.871 یه‌ك ملیار‌و هه‌شت سه‌د و حه‌فتاو یه‌ك ملیۆن دۆلار .
له‌م بڕه پاره‌یه ته‌نیا نزیكه‌ی 800 ملیۆن دۆلاری دراوه‌ته موچه‌ی مانگی یه‌ك و دووی 2016 ،نزیكه‌ی 1.071 نزیكه‌ی یه‌ك ملیار‌و حه‌فتاو یه‌ك ملیۆن دۆلاری نادیاره.
دووه‌م: سه‌رجه‌می پاره‌و داهاتی نه‌وت ده‌چێته بانكی كوردستانی ئه‌هلی له هه‌ولێر نه‌ك بانكی حكومه‌ت، پرۆسه‌ی ئاڵوگۆڕی پاره‌كه‌ش له دۆلار بۆ دینار ده‌درێت به بانكی كوردستانی ئه‌هلی به‌نرخی بانكی ناوه‌ندی عێراق، به‌بێ كێبڕكێ. كه رێژه‌ی قازانجی نزیكه‌ی 5% و له سێ مانگی رابردوودا زیاتر له 70 ملیۆن دۆلاری به‌هۆی ئه‌م قۆرخكارییه‌وه ده‌ستكه‌وتووه، له‌كاتێكدا حكومه‌ت خۆی ده‌توانێت له رێگای سێ بانكی سه‌ره‌كی له هه‌ولێرو سلێمانی و دهۆك به‌شێوه‌ی كێبكرێ ئه‌م پرۆسه به‌رێوه‌ببات.
PM:04:08:06/04/2016